کەتائیبی قەسام دیمەنەکانی ئەسیرێکی داگیرکەر بڵاو دەکات لە ئەنجامی هێرشی داگیرکەران بریندار بووە

کەتائیبی قەسام لقی سەربازی حەماس ڤیدیۆی ئەسیرێکی داگیرکەری بڵاو کردەوە کە لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەر بۆ سەر غەززە بریندار بووە. ئەسیرە سەهیۆنییەکە ناڕەزایەتی دەربڕی لە بەرامبەر نەتانیاهۆ و بەرپرسانی دیکەی داگیرکەر.
لە گرتەڤیدیۆیەی لە لایەن کەتائیبی قەسامەوە بڵاو کراوە دەبینرێت، ئەسیرە سەهیۆنییەکە لە سەرەکەی، چاوی چەپەکە و دەستی چەپەکەی بریندار بووە.
ئەسیرە سەهیۆنییەکە دەڵێت، "کاتێک لە ژێر زەوی بووین بۆ جاری دووەم بۆردومان کراین، منیش لە لایەن ئیسرائیل دوو جار بۆردومان کرام، ئەمانە ئەنجامێکی فشاری سەربازین. ئەمانە ئەنجامێکی ئەو فشارەی سەربازییەکە نەتانیاهۆ باسی کردووە. رەوشم زۆر خراپە و دەرمان نییە. هیچ زانیاریێکم لەبارەی سەرئەنجامی هاوڕێ ئەسیرەکەم نییە کە لە کاتی هێرشەکە لەگەڵ من بوو."
ئەسیرە سەهیۆنییەکە هەروەها بانگێشتی رژێمی داگیرکەر دەکات و دەڵێت، "ئەگەر کوڕی نەتانیاهۆ یان کەسێکی دیکەی رابەرانی هاوپەیمانی حکومەت لە نێوان ئەسیرەکاندا بووایە شەڕ رادەوەستا! لە کاتێکدا کە ٥٩ هاوڵاتیتان لە ژێر ئەسارەتدایە چۆن پیرۆزبایی ڕۆژی سەربەخۆیی دەکەن؟"
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی دوای کۆتایی هاتنی قۆناغی یەکەمی ئاگربەست لە مانگی ئاداردا دووبارە دەستی بە هێرش سەر غەززە کرد.
ئێستا لە دەست بەرەی بەرخۆداندا ٥٩ ئەسیر هەیە و بە پێی راگەیەندراوی رژێمی داگیرکەر تەنها ٢٤یان زیندوون. هەروەها زیاتر لە ٩ هەزار و ٥٠٠ فەلەستینی لە زیندانەکانی رژێمی داگیرکەر بەندکراون.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
سوپای رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی ئیدعای کرد کە لە ئەنجامی شەڕ لە غەززە تەنها ٢ سەربازیان کوژراون و ٤یان بریندار بوونەتە.
بزووتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامیی فەلەستین حەماس راگەیاند، "هێرشی مووشەکیی هێزە چەکدارەکانی یەمەن بۆ سەر فڕۆکەخانەی بن گوریۆن لە دڵی تەلئەبیب، نیشاندەری پابەندبوونی بێوچانی یەمەنە بە دۆزی فەلەستین و ئیرادەی بەرزی یەمەن بۆ وەستان لەگەڵ گەلی ستەملێکراوی فەلەستین."
رێکخراوی نێودەوڵەتی هاوکاری مرۆیی یەتیم ئەلی ئەوروپا دوای تەواوبوونی ئامادەکارییەکان دەستی بە چالاکییەکانی بۆ جەژنی قوربانی ئەمساڵ کرد.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٥٢ هەزار و ٥٣٥ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١١٨ هەزار و ٤٩١ کەس.